سەرۆکی هەرێمی کوردستان: شێخه‌ڵڵا ئيبراهيم نموونه‌ى كوردێكى دڵسۆز و وه‌فادار بوو
رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شێخەڵڵا ئیبراهیم شێخەڵڵا، ئەندامی خولی دووەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی کۆچی دواییکرد؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکار و خانەوادەکەی دەکات و دەڵێت: مامۆستا شێخه‌ڵڵا ئيبراهيم، نموونه‌ى كوردێكى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پرسەنامەیەکدا دەڵێت: "كۆچى دوایی پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رى ديارى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵڵا ئيبراهيم خه‌مبارى كردم. پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و هاوڕێيان و هاوسه‌نگه‌رانى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم."
ئیبراهیم شێخەڵڵا، کوڕی شێخەڵڵا ئیبراهیم بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "باوکم نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، چەند رۆژێک لەمەوبەر تەندروستی تێکچوو، ئەمڕۆش کۆچی دواییکرد."
شێخەڵڵا ئیبراهیم لە ساڵی 1949 لە کەندێناوە لە دایکبووە. خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە. بەشداری شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، مامۆستای شۆڕش و رابەر سیاسیی بەتالیۆنی پێشمەرگە بووە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: خوالێخۆشبوو مامۆستا شێخه‌ڵڵا ئيبراهيم، نموونه‌ى كوردێكى دڵسۆز و وه‌فادارى كوردستان بوو. هه‌موو ته‌مه‌نى خۆى به پێشمه‌رگايه‌تى و خه‌بات و خزمه‌ت بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌ى به‌خشى. له سه‌رده‌مى شۆڕش وه‌ك پێشمه‌رگه و تێكۆشه‌رێكى كۆڵنه‌ده‌ر، له سه‌رده‌مى ئازاديشدا هه‌ميشه نموونه‌يه‌كى ديارى خزمه‌ت و وه‌فادارى بووه. گيانى شاد و يادى هه‌ميشه به خێر بێت."
شێخەڵڵا ئیبراهیم، لە ساڵی 1993 تاوەکو 1997 بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بووە، هەروەها لە ساڵی 2005 و لە خولی دووەمی پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بەربژێر کراوە و بووەتە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان.