فڕۆكە جەنگییەكان پشتیوانی هێرشەكانی پێشمەرگە دەكەن
رووداو – شنگال
فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق، پشتیوانی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكەن لەبەرەی شنگال و هێرشدەكەنە سەر بنكە و كۆمەڵە چەكدارییەكانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش).
ئەو فڕۆكانە لە كوردستانەوە هێرشدەكەنە سەر هێزەكانی داعش ، هەروەها هەریەك لەو فڕۆكانە دەیان موشەكی پێیە .
ئەو پشتیوانییە ئاسمانییە لەئەنجامی هەوڵەكانی هەرێمی كوردستان و بە گوشاری ئەمریكا لەسەر حكومەتی بەغدا بڕیاردراوە كە پشتیوانی ئاسمانیی پێشكەشی هێزی پێشمەرگە بكرێت .
بەپێی زانیاری پەیامنێرانمان لەبەرەكانی پێشەوەی شەڕ ، ئێستا بۆمبارانێكی خەست هەیە لەسەر هێزەكانی داعش ، لەناوچەكانی شنگال و زووممار لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانەوە .
هەروەها وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، كە ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چەكدارانی داعشی لە شنگال ، حەمیدیە ، گەڕەكی قاهیرە و رۆژهەڵاتی شاری موسڵیان ، بۆمببارانكردوون.