"من خۆم ئاگادارم كە داعش كچی كوردی ئێزدی بردوون"
رووداو – شنگال
بەپێی ئەو زانیارییە دڵنیایانەی لەلایەن پەیامنێری رووداو لە شنگال رادەگەیێندرێن ، چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام (داعش ) كچی كوردی ئێزدیان بردوون .
بەرەكات عیسا ، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە شنگال دەڵێ " من خۆم لە نزیكەوە ئاگادارم كە چەند كچێكی كوردی ئێزدی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بردران ، لەكاتی هێرشەكەیاندا بۆ سەر گر عوزێر ، كە ناوی هەندێكیان لەلای ئێمە هەیە".
بردنی كچانی كورد لەلایەن چەكدارانی داعشەوە ، توڕەییەكی زۆری لەلایەن كورد بەگشتی و خەڵكی ناوچەی شنگال بەتایبەتی دروستكردووە.