له جۆڵه‌مێرگ شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویدا
رووداو - شرنا‌خ
له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی جه‌ندرمه و گه‌ریلاكانی پەکەکە له جۆڵه‌مێرگی باكووری كوردستان، سه‌ربازێك كوژرا و سه‌ربازێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی گشتیی سوپای توركیا له راگه‌یێندراوێكدا كوژرانی سه‌ربازێك و برینداربوونی سه‌ربازێكی دیكه‌ی به گوللـه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شه‌مزینانی سه‌ر به پارێزگای جۆڵه‌مێرگ پشتڕاستكرده‌وه.
پێكدادانه‌كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو له‌كاتی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێك دروست بووە و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌نێوان سەربازان و گەریلاکانی پەکەکە روویداوە.
فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) و راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌كه‌كه) له‌مباره‌یه‌وه هیچ زانیارییەکیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، سوپای تورکیاش ئاماژەی بە زیانەکانی پەکەکە نەکردووە.
پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح