وەزیری نەوتی عێراق لە کەرکووک وێستگەیەک و پاڵاوگەیەکی نەوت دەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق گەیشتە کەرکووک و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی پارێزگاکە لەلایەن بەرپرسانەوە پێشوازیی لێکرا.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، یەکێک لە مەبەستەکانی سەردانەکەی وەزیری نەوت، کردنەوەی وێستگەی نەوتی شێدارە، کە بۆ جیاکردنەوەی ئەو نەوتەیە تێکەڵ بە ئاو بووە.
مەبەستێکی دیکەی سەردانەکەی وەزیر، کۆبوونەوەیەتی لەگەڵ کۆمپانیای BPی بەریتانی، کە ئێستا ئەو کۆمپانیایە خەریکی پەرەپێدانی بەرهەمە نەوتییەکانی کەرکووکە.
هەروەها حەیان عەبدولغەنی پاڵاوگەی بەرهەم لە گورگەچاڵ و باڵەخانەیەکیش لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکوور دەکاتەوە.