مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری عەبدولخالق زەنگەنە دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری عەبدولخالق زەنگەنە دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 06-09-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی کرد و رایگەیاند، زەنگەنە "تێکۆشەر و کەسایەتییەکی ناسراو"ی هەرێمی کوردستان بوو.
 
عەبدولخالق زەنگەنە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی زەحمەتکێشان بوو. دواتر بووە سکرتێری بزووتنەوەی میلـلیی کوردستان. دوای ئەوە، عەبدولخالق زەنگەنە خۆی و حیزبەکەی چوونە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان.
 
عەبدولخالق زەنگەنە پێشتر پەرلەمانتار بووە لە پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی عەبدولخالق زەنگەنە:
 
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی کوردستان و پەرلەمانتاری پێشووتری کوردستان و عێراق خوالێخۆشبوو عەبدولخالق زەنگەنە-م پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن و میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبرو ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت. 
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان