نێچیرڤان بارزانی: هەوڵەکانمان بۆ رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی بەردەوام دەبن

 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی هاتنی جەژنی جەما لە کوردانی ئێزدی دەکات و دەڵێت، هەوڵەکانیان بۆ رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی بەردەوام دەبن. 
 
رۆژی هەینی، 6ـی تشرینی یەکەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی جەمای کودانی ئێزدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "جەژنی جەما لە هەموو خوشک و برا ئێزدییەکان لە کوردستان، عێراق و هەر شوێنێکی جیهان هەبن، بە گەرمی پیرۆز دەکەم."
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "هیوادارم جەژن و پشوویەکی ئارام و بەڕێبکەن و جەژن و بۆنەکانی داهاتوو بۆ هەموومان لە دۆخێکی باشتردا بگەڕێنەوە."
 
ئەمڕۆ هەینی یەکەم رۆژی جەژنی جەمایە؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم بۆنەیەدا، "جارێکی دیکە، هەموو خوشک و برا ئێزدییەکانمان پشتڕاست دەکەینەوە کە وەکو هەمیشە پاڵپشتیکاری ماف و داواکارییەکانیان دەبین و کار و هەوڵەکانمان لە رزگارکردنی رفێندراوانی ئێزدی هەمیشە بەردەوام دەبن. هەروەها کوردستان بۆ هەموو پێکهاتە پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەمیشە وەکو وڵاتی پێکەوەژیان دەمێنێتەوە."
 
جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی ساڵانە بۆ ماوەی 7 رۆژ بەردەوام دەبێت. رۆژانە لە رێوەڕەسمەکەدا مۆم دادەگیرسێندرێت و چەندین چالاکیی دیکەشی تێدا دەکرێن.
 
رێوڕەسمەکان بەسەر حەوت رۆژدا دابەش دەکرێن، رۆژی یەکەم رێوڕەسمی بەیتی ئێوارە و سەمای ئایینی بەڕێوەدەچێت.
 
رۆژی دووەم تەوافی تەواوی مەزارەکانی پەرستگەی لالش بە راکردن بەڕێوەدەچێت. رۆژی سێیەم و چوارەم ئەم رێوڕەسمانە دووبارە دەکرێنەوە. رۆژی پێنجەم رێوڕەسمی حەوت پەری بەڕێوەدەچێت. لەم رۆژەدا حەوت کچ وەکو حەوت پەری دەڕازێنرێنەوە بە جلی سپی، وەکو ئاماژەیەک بۆ حەوت فریشتەی ئاسمان.
 
رۆژی شەشەم، رێوڕەسمی "قەباغ" بەڕێوەدەچێت. لەم رێوڕەسمەدا گایەک سەردەبڕن و گۆشتەکەی دەبێتە "زادێکی پیرۆز" و پێیدەڵێن "سمات".
 
رۆژی حەوتەم رێوڕەسمی "بەربەرسوارکردن" بەڕێوەدەچێت، بە مانای ئەوەی رێوڕەسمی جەژنەکە تەواوبووە.
 
دوای ئەوەی داعش هێرشی کردە سەر شنگال، ئەنجوومەنی رۆحانیی کوردانی ئێزدی ئەم جەژنەیان نەکرد، بۆ ماوەی چوار ساڵ رێوڕەسمەکانی ئەم جەژنە راوەستان. دوای ئەوە یەکەم جەژن لە ساڵی 2018 کرایەوە و دواتر ساڵانە بەردەوام بوو.
 
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی:
 
جه‌ژنا جه‌مايێ ل هه‌مى خوشك و برايێن ئێزدى ل كوردستانێ، عێراقێ و ل هه‌ر ده‌ره‌كا جيهانێ بن، ب گه‌رمى پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژن و بێهنڤه‌دانه‌كا ئارام و ته‌نا ببۆرينن و جه‌ژن و هه‌لكه‌فتێن بهێن ژبۆ مه‌ هه‌ميا د ڕه‌وشه‌كا باشتردا ڤه‌گه‌ڕن.
 
دڤێ هه‌لكه‌فتێدا جاره‌كا دى هه‌مى خوشك و برايێن خوه‌ يێن ئێزدى پشتڕاست دكه‌ين كو وه‌ك هه‌رده‌م دێ پشته‌ڤانێن ماف و داخوازى يێن وان بين و كار و هه‌ولێن مه‌ يێن ڕزگاركرنا ڕه‌ڤاندى يێن ئێزدى دێ هه‌ر به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌سا كوردستان ژبۆ هه‌مى پێكهاتێن وێ يێن ئۆلى و نه‌ته‌وه‌يى دێ هه‌ر مينيت وه‌لاتێ پێكڤه‌ژيانێ.
 
جه‌ما ل هه‌ميا پيرۆز بيت، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2023/10/6