ئاوارەکانی سەر چیای شنگال پێویستیان بە هاوکارییە
رووداو - چیای شنگال
دوو مانگ زیاترە رێگاکانی چوون بۆ سەر چیای شنگال گیراون، لە چوار لاوە چەکدارانی داعش چیاکەیان گەمارۆداوە، ناتوانرێت هاوکارییەکان بگەیێنرێنە ئاوارەکانی چیای شنگال، ئەو هاوکارییەشی لەڕێی ئاسمانەوە بۆ خەڵکەکە دەچێت کەمترە لە پێداویستی.
لەسەر چیای شنگال 8 هەزار و 500 ئاوارە هەن و لە دۆخێکی دژواردان، ئەوان داوا دەکەن رزگاربکرێن. تۆڕی میدیایی رووداو ماوەی ٦ رۆژ لەگەڵ ئاوارەکانی سەر چیاکە بووە، ئەوانەی بۆ رووداو قسەیان کردووە دەڵێن ئەگەر نەیەن بەهاوارمانەوە، کارەساتێکی مرۆیی روودەدات.