سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا جەخت لە دراوسێیەتی باش کرایەوە
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لە هاریکاری یەکدی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوورەکان کردووەتەوە.
کۆبوونەوەکە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو.
لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باڵيۆزى توركيا له عێراق ئاماده‌ى بوو، په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاريكاريى هاوبه‌شيى نێوانيان، دۆخى ئه‌منيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و ئاڵۆزييهكان له رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد".
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و پاراستنى ئاسايشى سنووره‌كان، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستى و هه‌وڵدانى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ رێگريكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى".
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا و مەتین گوراک، سوپاسالاری ئەو وڵاتە گەیشتنە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "داكۆكيكردنهوه له‌سه‌ر بره‌ودان به په‌يوه‌نديى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش و دراوسێيهتيى باش، دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش له ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو".
لەلایەکی دیکە، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، "دیدارەکانی عێراقی وەزیری بەرگری، یاشار گولەر و سوپاسالار مەتین گوراک، ئەمڕۆش بەردەوامن". لە بەشێکی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە، یاشار گولەر دوێنێ شەو لە بەغداوە گەیشتە هەولێر و ئەمڕۆش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
وەک وەزارەتی تورکیا دەڵێت، "لە دیدارەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا لەبارەی پێشهاتەکانی ناوچەکە و لە سەرووی هەمووشیانەوە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
وەزیری بەرگریی تورکیا و سوپاسالاری ئەو وڵاتە رۆژی 6-2-2024 لە بەغدا بوون و بەجیا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەتیف رەشید، سەرۆککۆمار، سابت عەباسی، وەزیری بەرگری و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق کۆبوونەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێكی نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، لە کۆبوونەوە لەگەڵ یەشار گولەردا تاوتوێی هاوئاهەنگی ئەمنی و سەقامگیری هەردوو وڵات کراوە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتوویەتی، "عێراق پابەندە بە پرەنسیپە دەستوورییەکان کە رێگە لە بەکارهێنانی خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ دەگرێت؛ هەروەها چەندین رێکاریش لەوبارەیەوە بەتایبەت لە سنووری نێوان عێراق و تورکیا گیراونەتەبەر".
هەروەها لە بابەتی ئابووری و بازرگانی، محەممەد شیاع سوودانی بە گرنگی زانیوە هاوئاهەنگی بکرێت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی وەکو "رێگەی گەشەپێدان" کە پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر و رێگەی خێرایە، بەندەری گەورەی فاو لە بەسرە بە سنوورەکانی تورکیاوە دەبەستێتەوە.