کەشناسی: بارانبارین رۆژی یەکشەممەش بەردەوام دەبێ

رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی 24 کاژێری رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەیش بارانبارین بەردەوام دەبێت. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، بارانبارین تاوەکو 13ـی ئەم مانگە بەردەوام بێ.

رۆژی شەممە كەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "ئاسمان هەوری باراناوی دەبێ و لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێ. شەو لە هەندێک شوێن بارانی بەلێزمە دەبارێ. لە ناوچە سنوورییەکان بەفرێکی کەم دەبارێ".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە کەشناسی دەڵێت: "لە بەیانیدا بارانی مامناوەند دەبارێ و دواتر دەبێتە نمەبارانی پچڕ پچڕ".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "شەپۆلی ئەمڕۆ سەرەتا لە دهۆکەوە دەبێ، دواتر دەگاتە هەولێر، کەرکووک، هەڵەبجه، سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران، راپەڕین و گەرمیان".
 
بە گوتەی محەممەد کەمال، چەقی کاریگەری شەپۆلەکە دەکەوێتە شەوی شەممە بۆ بەرەبەیانی یەکشەممە؛ گوتیشی: "پێشبینی دەکرێ زۆرترین بڕی باران لە باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ببارێ و لە ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕین و سۆران ئەگەری دروستبوونی لافاو لە چەم و دۆڵەکان هەیە".
 
محەممەد کەمال پێشبینی دەکات، شەپۆلەکە لە ئەمڕۆوە تاوەکو 13ـی ئەم مانگە بەردوام بێ و لەو ماوەیەدا رێژەی بارانبارین بەمشێوەیە بێت:
 
هەولێر و دەوروبەری؛ 30 بۆ 55 ملیمەتر
 
دهۆک و دەوروبەری؛ 30 بۆ 48 ملیمەتر
 
سلێمانی و دەوروبەری؛ 29 بۆ 40 ملیمەتر 
 
کەرکووک و دەوروبەری؛ 14 بۆ 22 ملیمەتر
 
هەڵەبجه و دەوروبەری؛ 48 بۆ 60 ملیمەتر
 
ئیدارەی سۆران؛ 70 بۆ 100 ملیمەتر
 
ئیدارەی راپەڕین؛ 90 بۆ 115 ملیمەتر
 
ئیدارەی گەرمیان؛ 19 بۆ 30 ملیمەتر 
 
بارانبارینی 24 کاژێری رابردوو
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رێژەی بارانبارینی 24 کاژێری لە دوێنێوە بۆ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەمشێوەیە بڵاو کردووەتەوە:
 
پارێزگای هەولێر: (هەولێر؛ دڵۆپ - پیرمام؛ 2.4 ملیمەتر - سۆران؛ 2.5 ملیمەتر - هیران؛ 5 ملیمەتر - شەقڵاوە؛ 2.5 ملیمەتر - بارزان؛ 8 ملیمەتر - رواندز؛ 4.3 ملیمەتر - مێرگەسۆر؛ 2 ملیمەتر - چۆمان؛ 8 ملیمەتر)
 
پارێزگای سلێمانی: (سلێمانی؛ 8 ملیمەتر - چەمچەماڵ؛ 3.2 ملیمەتر - دووکان؛ 2 ملیمەتر - بازیان؛ 6.4 ملیمەتر - رانیە؛ 2.7 ملیمەتر - قەڵادزێ؛ 4.5 ملیمەتر - ماوەت؛ 6.3 ملیمەتر - دەربەندیخان؛ 10.2 ملیمەتر - پێنجوێن؛ 5.8 ملیمەتر - چوارتا؛ 12 ملیمەتر - سەید سادق؛ 7.4 ملیمەتر - بەرزنجە؛ 8.2 ملیمەتر - قەرەداغ؛ 7.8 ملیمەتر - تەکیە؛ 5 ملیمەتر).
 
پارێزگای دهۆک: (دهۆک؛ 1.2 ملیمەتر - زاخۆ؛ 1 ملیمەتر - ئاکرێ؛ 3.2 ملیمەتر - بامەڕنی؛ 3 ملیمەتر - مانگێش؛ 9 ملیمەتر - ئامێدی؛ 4 ملیمەتر - بجیل؛ 4.5 ملیمەتر - گردەسێن؛ 1 ملیمەتر - دینارتە؛ 3.7 ملیمەتر - باتوفە؛ 1 ملیمەتر - سەرسەنگ؛ 2 ملیمەتر - شێخان؛ 2.5 ملیمەتر - بەردەڕەش؛ 1.9 ملیمەتر - دێرەلوک؛ 3 ملیمەتر- باعەدرێ؛ 2 ملیمەتر  قسڕۆک؛ 2 ملیمەتر).
 
گەرمیان و ناوچە دابڕاوەکان: (کەرکووک؛ / - کەلار؛ 7.2 ملیمەتر - مەیدان؛ 8.6 ملیمەتر - خانەقین؛ 4.6 ملیمەتر - کفری؛ 6.8 ملیمەتر)
 
پارێزگای هەڵەبجە: (هەڵەبجە؛ 5.7 ملیمەتر - تەوێڵە؛ 9.5 ملیمەتر - خورماڵ؛ 5 ملیمەتر - بیارە؛ 11 ملیمەتر - سیروان؛ 6.5 ملیمەتر)
 
پلەی گەرما دادەبەزێ
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما سێ بۆ شەش پلەی سیلیزی دادەبەزێ. هەروەها سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 14 پلەی سیلیزی
پیرمام؛ 9 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 8 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران؛ 4 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 10 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ؛ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە؛ 12 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 13 پلەی سیلیزی
ئاکرێ؛ 11 پلەی سیلیزی