باڕ و سەنتەرەکانی جوانکاری لە هەولێر دادەخرێن
رووداو - هەولێر
بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، پارێزگاری هەولێر بڕیاری داخستنی سەرجەم ئارایشتگاکانی ئافرەتان، سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکانی دا.
لە راگەیێندراوێکدا پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا راگەیاندووە، دەڵێت بڕیارەکان بە فەرمانی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر بوونە و بەمشێوەیەن:
- داخستنی سەرجەم ئارایشتگاکانی ئافرەتان، سەنتەرەکانی جوانکاری و شوێنەکانی خواردنەوە کحولییەکان (باڕ)، لە 8-3-2020 تاوەکو 1-4-2020
- داخستنی شوێنی یارییەکانی منداڵان لە سەرجەم گۆڕەپان و باخچە گشتییەکان و مۆڵەکان لە 8-3-2020 تاوەکو 1-4-2020
لە راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێردا ئەوەشهاتووە، ئەگەر پێویست بکات ماوەی داخستنی ئەو شوێنانە درێژدەکرێتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوویەکی نوێی بە کۆرۆنا لە شاری هەولێر راگەیاند، د. دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، تەندوستیی ئەو ئافرەتەی تووشی کۆرۆنا بووە، جێگیرە.
هەر لە چوارچێوەی رێکارییەکانی خۆپارێزی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەرمانی دژە ڤایرۆس لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دەپرژێندرێت.