پەیکەرە تێکشکاوەکەی سەدام چۆن گەیشتە ئەمنەسوورەکە؟
رووداو دیجیتاڵ
چەند رۆژێکە پەیکەرێکی تێکشکاوی سه‌دام حوسێن لەنێو گۆڕه‌پانى تۆپ و تانكە تێكشكاوه‌كانى حكومه‌تى پێشوو لەنێو مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکە دانراوه و ئەوەش کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
له باخى گشتیی سلێمانى، فایه‌ق حه‌مه‌ساڵح بۆى روونكردینه‌وه، پێش 21 ساڵ په‌یكه‌ره‌كه‌ى سه‌دام حوسێنى چۆن له كه‌ركووكه‌وه هێناوه‌ته سلێمانى و ئه‌و هه‌موو ساڵه له ماڵى خۆى پاراستوویه‌تى.
فایه‌ق حه‌مه‌ساڵح، فۆتۆگرافەر و رۆژنامەڤانە، دەڵێت: "له كاتى كه‌وتنى رژێمى سه‌دام له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه چوومه كه‌ركووك، له رۆژى 9ـی 3ـی 2003، بۆ رۆژی دوایی ئه‌و په‌یكه‌ره‌ى سه‌دامم بینی، ئیدی به هاوكاریی ئه‌مریكییه‌كان په‌یكه‌ره‌کەمان خست و قۆڵێكى شكا، ئه‌وان قۆڵه‌كه‌یان برد بۆ خۆیان، منیش به هاوكاریی براده‌رێكم كه پیكابى پێ‌بوو، په‌یكه‌ره‌كه‌م هێنایه‌وه بۆ سلێمانى."
شه‌قامى سلێمانى دابه‌ش بوون به‌سه‌ر به‌ره‌ى رازى و ناڕأزى له دانانى په‌یكه‌ره‌كه، بەڵام زۆربەیان لەگەڵ ئەوەدان ئاساییە و دەبێت روونکردنەوەی تاوانەکانی سەدامی زیاتر لەسەر بنووسرێت.
ده‌وه‌ن مه‌عروووف، به‌ڕێوه‌به‌رى رێكخراوى رۆشنبیریی جه‌مال نه‌به‌ز دەڵێت، "دانانى ئه‌و په‌یكه‌ره شتێكى ئاساییه، چونكه گێڕانه‌وه‌ى مێژووى دیكتاتۆرێكى ئه‌م ناوچه‌یه‌یه كه چاره‌نووسى به‌و جۆره براوه، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره دانه‌نرێت، ره‌نگه نه‌وەكانى داهاتوون بپرسن، ده‌موچاو و رووخسارى سه‌دام چۆن بوو؟"
ئیبراهیم ره‌ئووفیش شاعیرە و دانیشتووی سلێمانییە، پێی وایە، "ئه‌و په‌یكه‌ره ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه‌ى پێشاندانى زوڵم و زۆری سه‌دامه، ده‌بوو له‌گه‌ڵیشیدا، به روونى بنووسرایه سه‌دام كێیه و باسى هه‌ڵەبجه و ئه‌نفالیشى له‌سه‌ر بنووسرایه."
هێشتا په‌یكه‌ره‌كه رێوڕه‌سمى په‌رده‌له‌سه‌رلادانی بۆ نه‌كراوه‌وه و دانراوه بۆ ساڵڕۆژى رووخانى سه‌دام لە رۆژى 9ى نیسانی ئه‌م ساڵ.