بوومەلەرزەیەک لە وان روویدا
رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.8 پلەی رێختەر لە پارێزگای وان لە باکووری کوردستان روویدا.
سهرۆكایهتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و باری لهناكاوی تورکیا- ئافاد بڵاویکردەوە، کاژێر 15:49 خولەکی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.8 پلەی رێختەر، لە شارۆچکەی ئەردیش سەر بە پارێزگای وان روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئافاد، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 10.3 کم تۆمارکراوە.
دەزگای ئافاد دەڵێت، لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی رۆژی 6ی شوباتەوە 45 هەزار و 948 بوومەلەرزە و پاشلەرزە روویانداوە کە 14یان 6 پلە و 83یان 5 پلە بوون.
کاژێر 04:17 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 6ی شوباتی 2023، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.7 پلەی رێختەر کە چەقەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، 11 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکە 53 هەزار و 500 کەس لە باکووری کوردستان و تورکیا گیانیان لەدەستدا و 107 هەزار 204 کەس بریندار بوون.
بوومەلەرزەکە زیانی گەورەیشی بە بەشێکی رۆژئاوای کوردستان و سووریا گەیاند، بەتایبەتی هەرێمی عەفرین.