درۆنێک لە سلێمانی خرایە خوارەوە و گرووپێک بەرپرسیارێتییەکەی گرتە ئەستۆ
رووداو دیجیتاڵ
لە شاری سلێمانی دەنگی تەقەیەکی زۆر بیسترا و پەیامنێری رووداو دەڵێت، درۆنێک تێکشکێندراوە. هاوکات گرووپی چەکداریی سەرایای ئەولیاولدەم بەرپرسیارێتیی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ و رایدەگەیێنێت، "ئامانجێکی هەستیار"یان لە شارەکە پێکاوە.
رۆژی شەممە، 7-3-2026، ژمارەیەک هاونیشتمانی لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداویان راگەیاند، دەنگی تەقەیەکی زۆریان لە شارەکەدا بیستووە. بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقەکان لە نزیک بارەگای هێزەکانی فەرماندەیی بوون.
لەبارەی هۆکاری تەقەکانەوە، پێشەوا بەختیار، پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند: "درۆنێک لە ئاسمانی شارەکە تێکشکێندراوە و بەپێی زانیارییەکان رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە."