تورکیا بۆ عەلی زەیدی: هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین لەو ئەرکە هەستیارەدا
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لەو ئەرکە هەستیارە دا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا پێشوازی لە دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی دەکات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازێت لەو ئەرکە هەستیارە دا.
ئێران لە رێگەی پاکستانەوە وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکای بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ دایەوە و جەخت لەسەر کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە.
ئیدارەی گەرمیان لەبارەی هێرشکردنە سەر پاسێکی گەشتیارانی پارێزگاکانی عێراق لە کەلار، داوای لێبووردن دەکات و رایدەگەیێنێت، سەرجەم هێرشکاران دەستگیرکراون و ئەو جۆرە کارانە زۆر نەشیاون و دوورن لە کولتووری شاری کەلار و گەرمیان.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مامەڵەکردن بە دراوی ئەلیکترۆنی و فۆڕێکسی بە هەموو شێوەیەک قەدەخە کرد و هۆشداریش دەدات، هەر کۆمپانیایەک لەو بوارە دا کار بکات، شوێنەکەی دادەخرێت و رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە.
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق کرد بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بانگهێشتی کرد لە نزیکترین دەرفەتدا سەردانی تورکیا بکات.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی حیزبەکەی بڵاو کردەوە و رەتی دەکاتەوە هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەو مەبەستە هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ سەرەڕای نیشاندانی گەشبینی بۆ ئەنجامی گفتوگۆکانیان لەگەڵ تاران، هۆشداریدا کە ئێران دەیەوێت دووبارە تەنگەی هورمز دابخاتەوە.
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، بەهۆی "پێشێلکارییەکانی تاران و جێبەجێنەکردنی مەرجەکانی ئاگربەست،" ئەمریکا دانوستاندنەکانی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە و ئامانجی سەرەکیی واشنتن نەهێشتنی تەواوەتیی پرۆسەی پیتاندنە لەو وڵاتەدا.
سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی گەڕانەوەی تیمی گەشتی ئاسمانیی (ئارتیمیس 2) دەکات و دەڵێت، ئامانجی داهاتووی وڵاتەکەی ناردنی مرۆڤە بۆ سەر مەریخ.
کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر رایدەگەیێنێت، هیچ گۆڕانکارییەک لە رێکارەکانی پێدانی ڤیزای وڵاتەکەی بە هاونیشتیمانیان هەرێمی کوردستان نەکراوە و ئەو گۆڕانکارییەی کراوە، تەنیا پەیوەندی بە کۆمپانیای جێبەجێکارەوە هەیە.