دوازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەردەوامە
رووداو- هەولێر
دوازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر بەردەوامە. زیاتر لە 300 دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب بەشدارییان لە پێشانگاکە کردووە و بەشی زۆری کتێبەکانیش بە زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبین.
بەشی زۆری ئەو کتێبانە لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستان نابیندرێن ، بۆیە بووەتە دەروازەیەک بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ گەیشتن بە سەرچاوەکانیان .
لە پێشانگاکەدا کتێب بۆ گشت ئاست و تەمەنەکان بەردەستە ، بۆیە خوێندکاران و قوتابیان لە گشت قۆناخەکان خۆیان دەگەیەننە پێشانگای نیودەوڵەتی هەولێر.
لە دوازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر ، 360 خانەی چاپ و بڵاوکردنەوە لە 18 وڵاتەوە بەشدارن ، کە تاوەکو 15-4-2017 دەخایەنێت.