لە مووسڵ بۆ ئامادەكردنی چەند ئەڵقەیەكی بەرنامەی ( فۆكەس موسڵ)، هاوكاری شەهید شیفا گەردی كردووە بۆ بەرهەمهێنانی ڤیتی مەیدانی بۆ بەرنامەكەی لەبەرەی شەڕی موسڵ.
لەلایەن تۆڕی میدیایی رووداوەوە نێردراوەتەوە وڵاتانی توركیا،میسر، لوبنان ، ئوردن بۆ رووماڵ و ئامادەكردنی ڤیتی و فیچەر.
رەنجە جەمال، لە 9ی كانوونی دووەمی 1987 لە قەزای كۆیە لەدایكبووە. دەرچووی بەشی زمانی عەرەبی كۆلیژی زمانی زانكۆی سەڵاحەدینە لە ساڵی 2009-2010 .
لە ساڵی 2011 دەستی بە كاری راگەیاندن كردووە و لە كەناڵی ئاسمانی هەولێر و چەند گۆڤار و رۆژنامەیەك كاری كردووە.
رەنجە وەرزشوانە و لە ساڵی 1998 تاوەكو 2008 یاریزانی ئاستی لاوانی هەریەك لە یانەكانی ئاسۆ، هەولێر، ئاڵا، بروسك و هەڵبژاردەی بنكەی وەرزش و لاوانی هەولێر بووە. خێزاندارە و باوكی كوڕێكە.