خالید شوانی بۆ رووداو: سوودانی تەیف سامی راسپاردووە مووچە بنێرێت
رووداو دیجیتاڵ
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سوودانی، تەیف سامی راسپاردووە مووچە خەرج بکات.
خالید شوانی بە هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری رووداوی گوت، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تەیف سامیی وەزیری دارایی راسپاردووە مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات.
ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا. پەیامنێری رووداو گوتی، لەنێو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە نەکرا، بەڵام دوای کۆبوونەوە، سوودانی تەیف سامی بۆ خەرجکردنی مووچە راسپاردووە.
خالید شوانی لەبارەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گوتی، رێککەوتوون هەولێر چەندە داهاتی لەبەردەستە، ئەوەندە رادەستی عێراق بکات.