درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندرا

رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر رایگەیاند، درۆنێک لە هەولێر تێکشکێندرا و پارچەکانی بە ماڵێک کەوتوون و ئاگری لێکەوتووەتەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
دووشەممە، 06ـی نیسانی 2026، سەرچاوەیەک لە پارێزگای هەولێر بە رووداوی راگەیاند، کاژێر نزیکەی 11:00ی شەو درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تێکشکێندرا؛ پارچەکانی بە ماڵێک لە سەنتەری هەولێر کەوتوون.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، لە کاتی کەوتنە خوارەوەی درۆنەکە، کەس لەنێو ئەو ماڵەدا نەبووە و رووداوەکە تەنیا زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە.
 
سەرچاوەکەی رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو ئاگرەی بەهۆی دۆرنەکەوە کەوتەوە، کۆنترۆڵکراوە.
 
بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، لە 28ـی شوباتەوە هەرێمی کوردستان بە 699 درۆن و مووشەک هێرشی کراوەتەسەر، لە ئەنجامدا 17 کەس شەهید بوون.