ژنێک و کچەکەی لە دیلۆکی باکووری کوردستان بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ

ژنێک و کچە سێ ساڵانەکەی لە دیلۆکی باکووری کوردستان لە ماڵەکەی خۆیاندا بە مردوویی دۆزرانەوە.
 
رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی یەتمیشینجییڵ لە شارۆچکەی مەزماخۆر لە پارێزگەی دیلۆک روویدا.
 
دوای ئەوەی کەسە نزیکەکانی پەیوەندییان بە لایەنی پەیوەندیدارەوە کرد، تیمەکانی پۆلیس و بەرگریی شارستانی چوونە بەردەم ماڵەکە، پاش ئەوەی زانییان دەرگەکە داخراوە، شکاندیان و چوونە ژوورەوە و تەرمی دایک و کچەکەیان دۆزییەوە.
 
بە گوتەی تیمەکان، دایک و کچەکە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون.