راوێژکارێکی ئەردۆغان: لە دەسەڵاتی سەرۆککۆمارماندا دان بە ناسنامەی کورد نرا
راوێژکارێکی باڵای سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، نابێت ئۆپۆزیسیۆن دژی پرۆسەی چارەسەری بێت. لەبارەی پرسی کوردەوە ئاماژە بەوە دەکات: ''لە دەسەڵاتی سەرۆککۆمار، ئەردۆغاندا کۆتایی بە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە کورد هات و دان بە ناسنامەی کورد نرا''.