کەشناسی: شەممە پلەی گەرما دادەبەزێت


رووداو دیجیتاڵ 

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی گەرما هەرێمی کوردستانی گرتووتەوە. کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی پلەی گەرما دابەزێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە، ئەمڕۆ هەینی 7ـی تەممووزی 2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی "سووک" و پلەی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ چوار پلە دادەبەزێت. 
 
هەر ئەمڕۆ هەینی، محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 47 پلەی سیلیزی؛ سلێمانی 43 پلە؛ دهۆک 43 پلە؛ هەڵەبجە 45 پلە و کەرکووک 49 پلەی سیلیزی بووە.
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەکرد، سبەی کاریگەری ئەم شەپۆلەی گەرما کۆتاییدێت و تاوەکو سێشەممەی داهاتوو دۆخەکە بە جێگیری دەمێنێتەوە. 
 
بەگوێرەی پێشبینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی شەممە بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 39 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 39 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 40 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 38 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 26 پلەی سیلیزی