وەزارەتی پەروەردە: پێنج نمرەی بڕیار دەدرێتە قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی


رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێنج نمرەی بڕیار دەدەنە قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی. بەرپرسی ئەزموونەکان دەڵێت، نمرەکان بۆ یەک وانەیە.
 
راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی وەزارەتی پەروەردە ژمارە 197ـی لەسەر بە (فەرمانی وەزاری) دەرکراوە و تێیدا هاتووە: "لـەبەر بەرژەوەندیی گشتی، بڕیارمان دا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ قوتابیانی پـۆلی نۆیەمی بنەڕەتی کە تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجامداوە".
 
نوورەدین عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێدانی نمرەکان بۆ یەک وانەیە و تەنیا پۆلی نۆی بنەڕەتی دەگرێتەوە".

 

 
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان گوتی: "ئەگەر قوتابییەک لە وانەیەکدا دەرنەچووبێت و بەو پێنج نمرەیە دەربچێت پێی دەدرێت، واتە تەنیا پێنج نمرەیە بۆ کۆی وانەکان، نەوەکو هەر وانەیەک و پێنج نمرە بێت".
 
تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی لە 21ـی حوزەیران دەستیپێکرد و 03ـی تەمموز کۆتایی هات.