بەهۆی شەڕی پەکەکە و سوپای تورکیا 366 گوند چۆڵکراون

رووداو-هەولێر

بەرهەمی کشتوکاڵی بەشێکی زۆر لە گوندنشینەکانی دەڤەری بەرواری دهۆک بەهەدەر چوو، لەبەر بۆردوومانی تورکیا و بوونی گەریلای پەکەکە لە ناوچەکەدا.


جووتیارێک لە سەروبەندی چنینەوەی بەرهەم ناچاربووە ماڵ و مەزراکەی چۆڵکا، برنجی چاندووە و هەمووی بووە بە مایەی زەرەر بۆی. ئەو هاونیشتمانییە مەرەزەکەی نیشان دەدا بنەکەی وشک بووە و دەڵێ، ژیانمان نەماوە خۆمان هەڵهاتین ئەوەشی ساڵێکە خەریکبوو بەرهەمی بخۆین هەمویی بوە زەرەر. 

دار بەردارەکانی بەرواری، بەروبوومێکی زۆریان گرتووە بەڵام هەر بە دارەکانەوە ماون و خاوەنەکانیان دەترسن لەکاتی چنینەوەیدا، بکەونە بەر بۆردوومان.