ڤیدیۆ؛ ساتی شەڕی نێو بەنزینخانەکە و کوشتنی سێ کەسەکەی هەولێر
رووداو دیجیتاڵ
دیمەنی ساتی شەڕەکەی شەوی رابردووی نێو بەنزینخانەیەکی هەولێر بڵاوبووەوە کە بەهۆیەوە سێ کەس کوژران.
چیرۆکی رووداوەکە بەمشێوەیە بوو؛ "دوو کەس دەچنە بەنزینخانەیەک لەسەر رێگەی هەولێر - کەسنەزان، لە کاتی پڕکردنەوەی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکە کەمێکی لێ دەڕژێت، کارمەندی بەنزینخانەکە داوای پارەی بەنزینە رژاوەکەی کردووە لەگەڵ ئەوەی کە کراوەتە ئۆتۆمبێلەکەوە کە بڕی هەمووی 52 هەزار دینار بووە."
بەو هۆکارە دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروست دەبێت و شایەتحاڵان دەڵێن، تەنیا هەندێک پاڵپاڵێن روویداوە، بەڵام دواتر کارمەندی بەنزینخانەکە دەچێت، چەکێکی کڵاشینکۆڤ دەهێنێت و دەستڕێژی گوللـەیان لێدەکات.
لە رووداوەکەدا دوو کەسەکە دەکوژرێن و لە دەرەوەی بەنزینخانەکەش گوللـەیەک بە هاونیشتمانییەک دەکەوێ و گیان لەدەستدەدات.
ڤیدیۆی ساتی رووداوەکە ببینن: