ژینگەپارێزانی بانە: دارستانەکانی زاگرۆس خەریکە لەنێودەچن

رووداو - بانە

ژمارەیەک لە ژینگەپارێزانی شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی 15ی خەزەڵوەر، رۆژی پێشگرتن لە تێکدانی ژینگە، سەدان نەمامی دار بەڕوویان لە بەرزاییەکانی ئەربەبای ئەو شارە چاند. 

ژینگەپارێزان دەڵێن، دارستانەکانی زاگرۆس بە هۆکاری سرووشتی و مرۆیی وەک وشکبوون، نەخۆشی، بڕینەوە و ئاگرتێبەردان خەریکە لەنێودەچن، بە لەنێوچوونیشیان زیانی گەورە بە سرووشتی کوردستان دەگات. داواش لە خەڵک دەکەن خۆیان لە بڕینەوە و سووتاندنی دارەکان ببوێرن و لە هەر شوێنێک دەتوانن دار بچێنن.