ماراسۆنی ژنان لە دوورگەی کیش کاردانەوەی لێکەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ماراسۆنێک لە دوورگەی کیشی ئێران، کە ژنانیش تێیدا بەشداربوون، کاردانەوەی لێکەوتەوە. ماراسۆنەکە بە بەشداریی 5200 کەس بەڕێوەچوو، دوو هەزاریان ژن بوون.
کاردانەوەکان لە دژی جلوبەرگی ژنەکان بوو کە رەخنەی ئەوەیان لێگیراوە پابەندی باڵاپۆشی نەبوون.
لە ماراسۆنەکەدا کۆنسێرتێکیش بەڕێوەچوو، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران رایگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
فیدراسیۆنی گۆڕەپان و مەیدان رایگەیاند، رێکخەرانی ماراسۆنەکە بە قسەی ئەوانیان نەکردووە، داواکاری گشتیی کیشیش رایگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە و دوو کەس دەستگیر کراون.
خەڵاتی یەکەمی ئەو ماراسۆنە 120 ملیۆن تمەن بوو.