نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە ئیلهام عەلیێڤ دەکات

رووداو دیجیتاڵ
 
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئیلهام عەلیێڤ دەکات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری ئازەربایجان.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ئیلهام عەلیێڤ کرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.
 
ئەوەش هاتووە، نێچیرڤان بارزانی "هیوای پێشكه‌وتنى به‌رده‌وامى بۆ وڵاته‌كه‌ى خواست و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئازه‌ربايجان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه‌".
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، سه‌رۆكى ئازه‌ربايجان سوپاس و پێزانينى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپات كرده‌وه‌. هاوکات، هه‌ردوولا باسيان له‌ دوايين ديدارى نێوانيان له‌ باكۆ كرد.
 
لەلایەکی دیکە، سەرۆکایەتیی کۆماری ئازەربایجان لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ پێنجشەممە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە ئیلهام عەلیێڤ کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکانیدا بۆ خواستووە. لە بەرامبەردا، ئیلهام عەلیێڤ پێزانینی خۆی دەربڕیوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، نێچیرڤان بارزانی و ئیلهام عەلیێڤ دیدارەکانی رابردوویان بە بیر یەکدی هێناوەتەوە و جەختیان لە فراوانکردنی هاوئاهەنگی نێوانیان کردووەتەوە.
 
رۆژی چوارشەممە، 7-2-2024، لە ئازەربایجان هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەڕێوەچوو، ئیلهام عەلیێڤ نزیکەی 92٪ـی دەنگەکانی بەدەستهێنا.
 
ئیلهام عەلیێڤ پێنجەمین جارە لەسەریەک بە سەرۆکی ئازەربایجان هەڵدەبژێردرێتەوە.