لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کرماشان چوار کەس گیانیان لەدەستدا

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی هەینی لە نزیک شاری قەسری شیرین روویدا و بەگوتەی سیروس فەلاحی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی قەسری شیرین، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە بووە.
  
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی رێگەوبان، هۆکاری رووداوەکە تیژڕۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە.
 
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-10-2024، 11 هەزار و 873 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 238 هەزار و 384 کەسیش بریندار بوون.