نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی عەونی دەکات

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عەلی عەونی کرد و سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادەکەی کرد. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی، نێچیرڤان بارزانی هیوای خواست "خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە خۆيان و خانەواده و کەسوکارە بەڕێزەکەیان ببەخشێت".
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، عەلی عەونی "سوپاس و پێزانینی خۆی و خانەوادەکەیانی بۆ پەیوەندی و هاوخەمیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی و هاوبه‌شييان لە خەم و پرسەکەیاندا دەربڕی".