لە سنووری دهۆک تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی غلبیشێ، سەر بە ناحیەی بامەڕنێی ئامێدی لە پارێزگەی دهۆک، تراکتۆرێک وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
هاتووچۆی ئامێدی ئەو زانیارییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تراکتۆرەکە جۆری (عەنتەر) بووە و لە کاتی لێخوڕینیدا، شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستداوە.
گوندنشینان لە هەرێمی کوردستان بەزۆری تراکتۆر بە مەبەستی کێڵان و پاککردنەوەی باخ و باخاتەکانیان بەکاردەهێنن.
تاوەکو ئێستا زانیاری زیاتر لەبارەی رووداوەکەوە بەردەست نییە.