وەزارەتی ئەوقاف: چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنە

 رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە؛ بەوپێیە بێت چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.
 
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لیژنەکانی بینینی مانگ نەیانتوانیوە مانگی شەوال ببینن.
 
لەلایەکی دیکە، دادگەی باڵای سعودیەش بڕیاریدا، سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی رەمەزانە و دووسبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنە.
 
هەموو ساڵێک لە رۆژەکانی کۆتایی رەمەزاندا لیژنەکانی چاودێریکردنی مانگ لەو وڵاتانەی زۆرینەی دانیشتووان موسڵمانن کۆدەبنەوە و بەشوێن مانگدا دەگەڕێن؛ ئەگەر بە چاوی سەر بینرا ئەوا رۆژی دواتر دەکرێتە جەژن و ئەگەر نەبینرا، بۆ رۆژی دواتر چاودێری دەکەن.
 
ئەمڕۆ 29یەم رۆژی مانگی رەمەزانە، بەو پێیە رەمەزانی ئەم ساڵ 30 رۆژی تەواو دەبێت و چوارشەممە، 10-4-2024، یەکەم رۆژی جەژنە.