وەزارەتی دارایی داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار بۆ بەغدا دەنێرێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، رێکارەکانی ناردنی داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار بۆ بەغدا دەستیان پێکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتیی مانگی ئادار دەخاتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی عێراق.
کەمێک دوای ئەم لێدوانە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ بڕی (43،094،141،000) وەک داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئادار بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق".
ئەم هەنگاوەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدایە بۆ رادەستکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە حکومەتی فیدراڵ، ئەوەش وەک بەشێک لە رێکارەکانی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.