ئاگر لە بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک کەوتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەی ئازادی لە کەرکووک کەوتەوە و دوای کەمتر لە کاژێرێک، وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەی راگەیاند.
هەردی محەممەد، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، ئاگرەکە لە ژێرزەوینی بەشی راوێژکاریی نەخۆشخانەکە بووە.
هاوەڵی نەخۆشێک کە دوای ئاگرەکە لەنێو نەخۆشخانەکە هاتە دەرەوە بە پەیامنێری رووداوی گوت: "ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە دروستبوو؛ ئاگرێکی بچووک بوو و زیاتر دووکەڵ بوو، نەوەک گڕ."