سهرۆكى ههرێمى كوردستان پيرۆزبايى له حیزبی سۆسیالیست دیموكرات دهكات
رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی 47ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبەکە دەکات و جەخت لە تەبایی، یەکڕیزی و هاوکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکاتەوە.
رۆژی سێشەممە، 8ـی ئابی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا رایگەیاند، "به گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەممەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورييهكانى ههرێمی کوردستان."
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
لە چل و حەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستاندا، به گەرمى پيرۆزبايى لە بەڕێزان محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانیان دەكەین.
بە ڕێزهوه دەڕوانینە خەبات و قوربانیدانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆ ئازادى و ڕۆڵ و بەشدارى له پرۆسهى سیاسیی هەرێمی كوردستاندا، بهرز دهنرخێنين. وەك هەمیشە جەخت لە تەبایی، یەكڕیزی و هاوكاریی نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەكەینەوە بۆ پاراستنى ماف و دەستكەوته دهستوورييهكانى ههرێمی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكى ههرێمى كوردستان
2023/8/8