ئاگر لە گوندی قزلەر لە سلێمانی کەوتووەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئاگر لە گوندێکی سنووری پارێزگای سلێمانی کەوتووەتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت، تیمەکان سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن.
چەند کاژێرێکە ئاگر لە سنووری گوندی قزلەر لە پارێزگای سلێمانی کەوتووەوە. ئەمڕۆ هەینی 8ـی ئەیلوولی 2023، رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تیمەکانمان سەرقاڵی کوژانەوەی ئاگرەکەن و تاوەکو ئێستا کۆنترۆڵنەکراوە".
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی گوتی، تاوەکو ئێستا ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە؛ گوتیشی، دوای کوژانەوەی ئاگرەکە ئاماری سووتان و قەبارەی زیانەکانی روون دەبێتەوە.