لە خۆپێشاندانەکەی هەولێر هێرشکرایە سەر پۆلیس و پەیامنێرانی رووداو

رووداو- هەولێر

لە خۆپێشاندانێکدا لە هەولێر لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پشتگیری لە کۆبانێ هێرشدەکرێتە سەر پۆلیس و پەیامنێرانی رووداو  و بە چەقۆ لێیان دەدرێت.

رووداو وەک هەموو خۆپێشاندانەکانی دیکە بۆ پشتگیری کۆبانێ تیمی راستەوخۆ ی ناردە شوێنی رووداوەکە و رووماڵی راستەوخۆی خۆپشاندانەکەی کرد تا بگاتە جیهان.

لەلایەن کۆمەڵێک کەسی ناسراو لەناو خۆپێشاندانەکە هێرشدەکرێتە سەر هەریەکە لە پەیامنێرانمان  محەممەد عیزەدین و هەژار ئەرگوشی و هەندێکیان  چەقۆیان لەدەستبووە 
 
هەرلەو خۆپێشاندانەدا هێرشدەکرێتە سەر پۆلیس و بریندار دەکرێن.

بڕیارە رووداو ئەمڕۆ روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی و رێکخراوە جیهانییەکان بڵاوبکاتەوە