پێشبینیی شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بەراورد بە دوێنێ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکێش دەڵێت، لە نێوەڕاستی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەموو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 08-11-2023، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی هەندێک پەڵە هەور؛ بەراورد بە دوێنێش پلە گەرما نزیکەی دوو پلە بەرز دەبێتەوە.
هاوکات محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، تاوەکو 15ـی ئەم مانگە کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینیی دەکرێت "لە 16ـی مانگەوە شهپۆلێكی بارانبارین هەموو ههرێمی كوردستان بگرێتهوه و بۆماوهی دوو رۆژ بەردەوام بێت."
ئەو کەشناسە دەڵێت، پێشبینییەکانی کەشوهەوا وایان لێدەخوێندرێتەوە کە لە 16ـی مانگەوە تاوەبارانی بەهێز ببارێت. زۆرترین بڕی بارانبارین لە هەولێر، سلێمانی، ئیدارەکانی سۆران، گەرمیان و راپەڕین ببارێت و لە شارەکانی دیکەش بارانی "باش" ببارێت. هەروەها لە تەواوی هەرێمی کوردستان پەڵە بدات.
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر؛ 26 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 27 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 26 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 30 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 31 پلەی سیلیزی