وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی خولی فڕۆكه‌وانی روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
رووداو-هەولێر
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی خولی فڕۆكه‌وانی عێراق بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت، ئەوانەی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه پەیوەندی بە وەزارەتی پێشمەرگەوە نییە.
لە روونکردنەوەکەدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌و ناوانه‌ی په‌یوه‌ست به خولی فڕۆكه‌وانی كه له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه نییه و ئه‌وكه‌سانه ناگرێته‌وه كه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه ناوی خۆیان تۆمار كردووه".
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت: "ئه‌وانه‌ی له بنکه‌كانی تاكه‌كان و خۆبه‌خشه‌كان له سنوری هه‌ولێر و سلێمانی تۆماركراون دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراوه‌وه ئاگا‌دار ده‌كرێنه‌وه".
بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی به‌م دوو ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ن:
07504511226 – 07501437342