سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی پوشکین لە د. رەشاد میران دەکات


رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر رەشاد میران، کۆمەڵناس و زانای ناسراوی کورد کرد و پیرۆزبایی بەدەستهێنانی خەڵاتی پوشکینی لێکرد.  
 
مانگی رابردوو، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە شاری مۆسکۆ خەڵاتی پووشکینی بە دکتۆر رەشاد میران بەخشی.
 
بارەگای بارزانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی "پێزانینی هەبوو بۆ هەوڵە زانستی و ئاکادیمییەکانی دکتۆر رەشاد میران و دەستخۆشی و پیرۆزباییشی لێ کرد بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پوشکین.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لە دیدارەکەدا، دکتۆر رەشاد میران وێڕای سوپاسگوزاری بۆ سەرۆک بارزانی، کورتەیەکی لەهەمبەر کارە زانستیەکانی باس کرد و چەند کتێبێکی خۆی وەک دیاری پێشکێشی سەرۆک بارزانی کرد.