لە بۆکان مامۆستایەکی زمانی کوردی دەستبەرسەرکرا

رووداو دیجیتاڵ

مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر کرا.
 
مامۆستا سمکۆ یوسفی، مامۆستای زمانی کوردی، کە دانیشتووی بۆکانە، ئەمڕۆ دووشەممە 8-12-2025 بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارەکە دەستبەسەر کرا.
 
کەسێکی نزیکی سمکۆ یوسفی بە رووداوی گوت: "مامۆستا یوسفی لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری بۆکان بووە و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە."
 
ئەو مامۆستایە پێشتریش لە 26-5-2025 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوای مانگێک ئازاد کرا.
 
سمکۆ یوسفی، جگە لەوەی چالاکڤانی مەدەنییە، ژینگەپارێز و شاعیرە و لە زۆربەی گوندەکانی شاری بۆکان وانەی زمانی کوردی گوتووەتەوە.