وەزارەتی کارەبا: بەهۆی باران و رەشەبای بەهێز کارەبای بەشێک لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک پچڕاوە

 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، "باران و رەشەبای بەهێزە."
 
لە راگەیێندراوێکدا ئەمڕۆ هەینی 09-01-2025 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی باران و رەشەبای بەهێزەوە کە زیانی بە تۆڕەکانی کارەبای نیشتیمانی گەیاند، ئەمشەو کاژێر 08:00، گرفتی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی درووستبوو."
 
بەپێی وەزارەتی کارەبا، "ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە و تیمەکانی وەزارەتی کارەبا لە ماوەی چەند کاژێری داهاتوودا سەرجەم گرفتەکانی چارەسەر دەکەن."