پیاوێکی تەمەن 70 ساڵان لە ئاکرێ کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
لە گوندی کوچینە حەسەن لە نزیک سەنتەری قەزای ئاکرێ لە پارێزگای دهۆک، تەقە لە هاونیشتمانییەک کرا و گیانی لە دەستدا.
رووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە روویداوە. دلاوەر بۆزۆ، قایمقامی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کوژراو و تۆمەتبار دووژمندار بوون".
قایمقامی ئاکرێ باسی چۆنیەتی رووداوەکەی کرد و گوتی: "تۆمەتبار چووەتە ماڵی کوژراوەکە و تەقەی لێکردووە و هەڵاتووە".
سەبارەت بە چارەنووسی تۆمەتبارەکە، دلاوەر بۆزۆ گوتی، تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە، بەڵام ناسنامەی بۆ هێزە ئەمنییەکان ئاشکرا بووە.
تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە و پۆلیسی ئاکرێ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.