لە سنە چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا کە دوێنێ شەممە لەسەر رێگەی دلبران - قوروەی پارێزگای سنە روویدا، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
حەمیدرەزا ملکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە رایگەیاند، رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویداوە، هۆکارەکەشی تیژڕۆیی یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بووە.
بەگوێرەی دوایین راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە نەورۆزی 2024ـەوە تاوەکو کۆتایی کانوونی یەکەمی 2024، واتە لە نزیکەی 9 مانگدا 14 هەزار و 945 کەس لەو وڵاتە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی دوایین ئامار کە فریاکەوتنی خێرای ئێران بڵاوی کردووتەوە، زۆربەی ئەوانەی لە رووداوەکانی هاتووچۆ گیان لە دەستدەدەن تەمەنیان لە نێوان چوار بۆ 29 ساڵە.