مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێنجشەممە مووچەی گرێبەستەکان دابەش دەکرێت.
ئەمە مووچەی مانگی دووی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵایە و وەزارەتی دارایی دەڵێت، لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان.
سبەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەستپێدەکات و بە سێ رۆژ کۆتایی دێت.