وەزارەتی بەرگریی تورکیا: مووشەکێکی تەقێندراو لە ئێرانەوە لە ئاسمانی غازی عەنتاب خرایە خوارەوە
رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، رۆژی دووشەممە رایگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانیی ناتۆ توانیویانە مووشەکێکی بالیستی، کە لە خاکی ئێرانەوە ئاراستە کرابوو، لە ئاسمانی تورکیادا تێکبشکێنن و بیخەنە خوارەوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مووشەکێکی بالیستی کە "لە ئێرانەوە هاوێژرابوو و هاتبووە نێو ئاسمانی تورکیا، لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکی ناتۆ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای نێوەڕاست پێکرا و تێکشکێندرا."
ئەمە دووەم رووداوی لەو شێوەیەیە لە 5 رۆژی رابردوودا کە تێیدا سیستمە بەرگرییەکان رووبەڕووی مووشەکی ئاراستەکراو لەلایەن ئێرانەوە دەبنەوە.
سەبارەت بە زیانەکان، وەزارەتی بەرگری تورکیا گوتی، پاشماوە و پارچە شکاوەکانی مووشەکەکە لە ناوچەیەکی چۆڵ و کراوەی سنووری پارێزگای دیلۆک لە باکووری کوردستان کەوتوونەتە خوارەوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ جۆرە زیانێکی گیانی و برینداربوونی لێ نەکەوتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رۆژی 04-03-2026 رایگەیاند، "مووشەکێکی بالیستی کە لە ئێرانەوە ئاراستەکرابوو، دوای تێپەڕینی بە ئاسمانی عێراق و سووریادا، گەیشتە ئاسمانی تورکیا. مووشەکەکە لە لایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای سپی جێگیر کراون، لە کاتی خۆیدا بەرپەرچ درایەوە و خرایە خوارەوە."
لەبارەی هێرشی مووشەکیی یەکەمی سەر تورکیا، رۆژی پێنجشەممە 05-03-2026 دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی رەتکردەوە و رایگەیاند، "هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێز لە سەروەریی وڵاتی دراوسێ و دۆست، تورکیا دەگرن و رەتی دەکەینەوە هیچ جۆرە مووشەکێکمان ئاراستەی خاکی ئەو وڵاتە کردبێت."