لە کوێستانەکان و لەچەند شوێنێک رنوی بەفر هاتووە
رووداو - چۆمان
به‌هۆی به‌فر بارینی زۆری ئه‌مساڵ له چیا‌و كویستانهكان له چه‌ندین شوێندا رنوی به‌فر هاتوه‌و زیانی به رێگا‌و بان و ره‌زو باخی هاونشتمانیان گه‌یاندوه، به‌ڵام ئه‌و به‌فره‌ی كه له چیا به‌رزه‌كانه‌وه هاتۆته خوارو پێی ده‌گوترێت رنوی به‌فر ئه‌وه‌نده له سه‌ریه‌ك كۆده‌بێته‌وه كه تا بارینی به‌فری نوێ له وه‌رزی پایزدا به‌فری رنوو ناتوێته‌وه و هه‌ر ده‌مێنێته‌وه.
رنووی به‌فر، له سه‌ره‌تایی هاتنی وه‌رزی به‌هار له‌و ناوچانه‌دا دروست ده‌بێت كه به‌فرێكی زۆریان لێ باریوه، چیا به‌رزو ئه‌سته‌مه‌كان كاتێك تیشكی خۆریان راسته‌وخۆ به‌رده‌كه‌وێت بهفرهكهیان تێدا دەتوێتەوە و به دۆڵ و شیوهكاندا دێته خوارێ.
به‌فری زۆری ئه‌مساڵ رێگا‌و بانه‌كانی نزیك خۆی تێكداون و ژێر رنوه به‌فره‌كان كه‌وتوون، بۆ نزیك بوونه‌وه له و شوێنانه‌ی كه رنویان تێدا دروست بووه به رێنوێنی كه‌سانی شاره‌زا ده‌ڕۆین تا ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌فریان لێ هاتۆته خواره‌وه، له‌و دۆڵه‌دا رووبارێكی گه‌وره هه‌یه، به‌ڵام هێنده به‌فری چیاكانی تێدا هاتۆته خواره‌وه كه هه‌ست ناكه‌یت ژێر ئه‌و به‌فره ئه‌و ئاوه زۆره‌ی تێدا بروات.
هه‌رچه‌نده به‌فر بارین زۆر سود به ئاوی ژێر زه‌وی و بن زه‌وی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام لێره رنوه به‌فره‌كان زیانی به كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و ره‌زو باخی هاونشتیمانیان گه‌یاندووه.
عه‌بدوڵڵا حه‌مه‌د، موختاری گوندی وێزه دەڵێت "له دوای ساڵی 1992 به‌و ئاسته به‌فر له‌و چیایانه نه‌باریوه جا له‌و وه‌رزه‌ی ساڵیش‌دا به‌فره‌كه خاوده‌بێته‌وه و به‌و چیایانه دێته خواره‌وه هه‌موو ساڵ دێت، به‌ڵام ئه‌مساڵ هێنده زۆر بووه كه رنوی گه‌وره گه‌وره هاتوون و له رووبار په‌ڕیوه‌ته‌وه نێو كێڵگه كشتوكاڵییه‌كان و رهزوباخمان و به‌شی زۆری باخه‌كانی ژێر خۆی داوه‌و خراپی كردوون."
به‌فر بارینی زۆری كوێستانی پرژه، مانه‌وه‌ی له هه‌رچوار وه‌رزی ساڵ و ئاوی ژێر به‌فره‌كانی، دیمه‌نی چیا به‌رزو سه‌رنج راكێشهكانی وایكردووه كه گه‌شتیارێكی زۆر سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه بكات و وێنه‌ی یادگاری له گه‌ڵ رنوه به‌فره‌كان بگرێت.