سەرۆک بارزانی: هیوادارم جەژن ببێتە مایەی ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە رایگەیاند، "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان و بەختەوەری و ئاسوودەییش بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بێتە دی".
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە، "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە هەموو موسڵمانانی جیهان و عێراق و كوردستان دەكەم. جەژنە پیرۆزە لە یەكە بە یەكەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی كوردستان دەكەم".
هەروەها دەشڵێت، "لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم رۆژوو و عیبادەتی هەموو موسڵمانان قبووڵ بكات. هیوادارم ئەو جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و ئاشتی بۆ هەموو جیهان و ناوچەكەمان و بەختەوەری و ئاسوودەییش بۆ خەڵكی خۆشەویستی كوردستان بێتە دی".
ئەمڕۆ سێشەممە، دوایین رۆژی مانگی رەمەزان بوو و سبەی 10-4-2024 دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان.