لە خازر هاوپەیمانان بە B52 داعش بۆردوومان دەکەن

رووداو-هەولێر 

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری خازر بە فڕۆکەی جۆری B52  بارەگاکانی داعش بۆردوومان دەکەن و بەرپرسی میحوەرەکەش دەڵێت "زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر داعش کەوتووە".

عارف تەیفوور، بەرپرسی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، رۆژی دووشەممە 9-5-2016 فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە گوندەکانی  تولەبەن، گەزەکان،شاقووڵی و بەدەنەی گەورە و وەردەک لە میحوەری خازر دەستیان بە بۆردوومانكردنی بنکەکانی داعش کردووە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری گیانی و ماددی بەر ئەو رێکخراوە کەوتووە.

عارف تەیفوور گوتیشی "ئەو فڕۆکەیەی داعش بۆردوومان دەکات جۆری 52B - ەو، تاوەکو ئێستاش بۆردوومانەکە بەردەوامە".

فڕۆكەی جۆری (B 52):

1. هەشت بزوێنەری بەهێزی هەیە.

2. 1.047 كیلۆمەتر لەكاژێرێكدا دەبڕێت.

3 ـ 85 بۆمب هەڵدەگرێت، كە كێشی هەر بۆمبێكیان 225 كگم، هەروەها توانای هەڵگرتنی 12 بۆمبی لەژێر باڵەكانی هەیە و كێشی هەر یەكێكیان 338 كگم.

4 ـ تیمی فڕۆكەكە لە پێنج كەس پێكدێن: فڕۆكەوان، یاریدەدەری فڕۆكەوان، هونەری چەك، هونەری رادار، هونەری چەكی ئەلیكترۆنی.

5 ـ دووری نێوان باڵەكانی 56.4 مەترە (185 پێ).

6 ـ 12.4 مەتر لەسەر زەوی بەرزە (40 پێ)

7 ـ رووبەری باڵەكانی 370 مەتر چوارگۆشەیە

8 ـ قورسایی بەبێ بار 83.250 كگم

11 ـ بە بارەوە 120.000 كگم