سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات
رووداو دیجیتاڵ
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تورکیا.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ دەچێتە تورکیا و لە کۆشکی دۆڵمە باخچە لە شاری ئیستەنبووڵ، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوە هاکان فیدان و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکاندا، جیا لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ دەکرێت.
کاتی کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبن:
- کاژێر 10:30 یان 11:00 لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆدەبێتەوە.
- کاژێر 14:00 لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی دۆڵمەباخچە کۆدەبێتەوە.
- دوای ئەوە لەگەڵ وەزیری وزەی تورکیا کۆدەبێتەوە.